مانچستەر یونایتد دەرفەتی وەرگرتنی پێشەنگی كۆمەڵەكەی لەدەستدا

13/12/2018 - 10:04 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

لە یارییەكانی كۆمەڵەی هەشتەمی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، ڤالنسیا بردنەوەی دووەمی بەدەستهێنا كاتێك بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە مانچستەریۆنایتدی بردەوە.

كارلۆس سۆلر باراگان لەخولەكی 17 گۆڵی یەكەمی بۆ ڤالنسیا تۆمار كرد، گێمی یەكەمیش بەم گۆڵە كۆتایی هات، لەخولەكی 47 بەهەڵە فیل جۆنز ڤالنسیای كردە خاوەن گۆڵی دووەم، تاكە گۆڵەكەی مانچستەریۆنایتدیش لەلایەن ماركۆس راشفۆرد لەخولەكی 87 تۆمار كرا.

بەم دۆرانەش مانچستەریۆنایتد بە دووەم سەركەوت و ڤالنسیاش چووە خولی ئەوڕوپی".

ڕەنگاڵە