بەفەرمی ... ناوی ئەو (16) یانەیە ئاشكرابوو كە گەیشتنە قۆناغی دووەمی چامپیۆنس لیگ

13/12/2018 - 10:40 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

بەشێوەیەكی فەرمی یارییەكانی قۆناغی (32) چامپیۆنس لیگ كۆتایی پێهات و ناوی ئەو (16) یانەیە ئاشكرابوو كە گەیشتن قۆناغی دووەم".

یانەكانی (بوروسیا دۆرتمۆند و بەرشلۆنە و پاریس سان جیرمان و پۆرتۆ و بایرن میونخ و مان سیتی و ریال مەدرید و یوڤینتۆس) بە پلەی یەكەم سەركەوتن بۆ قۆناغی دووەم.

هەریەكە لە یانەكانی (ئەتلەتیكۆ مەدرید و تۆتنهام و لیڤەرپوول و شالكە و ئەیاكس و لیۆن و رۆما و مانچستەر یونایتد) بە پلەی دووەم گەیشتنە قۆناغی (16)ـی چامپیۆنس لیگ.


 

رێكان عزیز