مان سیتی گەرایەوە پێشەنگی یانەكانی خولی نایابی ئینگلیزی

یەک شەممە, 16 کانونی یەکەم 2018 06:50

 

گابرییل خیسۆسی بەرازیلی سەركردایەتی مانچستەرسیتی كرد بۆ وەرگرتنەوەی پێشەنگی یانەكانی خولی نایابی ئینگلتەرا پاش ئەوەی لە یاری كردنەوەی جەولەی 17می پریمەرلیگ بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە ئیڤەرتۆنی بردەوە".

گابرییل خیسۆس لەخولەكی 22 گۆڵی یەكەمی بۆ یانەی مانچستەرسیتی تۆمار كرد گێمی یەكەمیش بەم گۆڵە كۆتایی هات، لەگەڵ دەست پێكردنەوەی گێمی دووەم بە پێنج خولەك هەمان یاریزان گۆڵی دووەمی خۆی و یانەكەی تۆمار كرد،تاكە گۆڵەكەی ئیڤەرتۆنیش لەلایەن دۆمەنیك كالفیرت لیۆین لەخولەكی 65 تۆمار كرا، دوای چوار خولەكی تر لەم گۆڵە رەحیم سترلینگ گۆڵی سێیەمی بۆ مانچستەرسیتی تۆمار كرد.

بەم بردنەوەیەش بووە خاوەنی 44 خاڵ بەشێوەیەكی كاتی پێشەنگی یانەكانی وەرگرتەوەو ئەمەش پاش ئەوەی لە جەولەی رابردوو لەدەستدا بوو بەهۆی دۆڕانی بە یانەی چێڵسی".