بەسەركردایەتی رۆناڵدۆ ، یوڤینتۆس دێربی تۆرینۆی بردەوە

16/12/2018 - 09:59 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی سەركردایەتی یانەی یۆڤنتۆسی كرد لە بردنەوەی یاری دێربی تۆرینۆ لەمیانەی یارییەكانی جەولەی 16می خولی یانەكانی ئیتاڵیا كاتێك بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر لە تۆرینۆی بردەوە".

گێمی یەكەم هەردوو یانە لە ئاستێكی بەرز یارییەكەیان بەڕێوە برد ئەم گێمەش چەند دەرفەتی گۆڵكردنیان لەدەستداو بەبێ گۆڵ كۆتایی هات".

لە گێمی دووەم ئاستی یارییەكە زیاتر بەرز بویەوەو یۆڤنتۆس توانی تاكە گۆڵی بردنەوە لەلایەن كریستیانۆ رۆناڵدۆ لەخولەكی 70 بە لێدانی سزا تۆمار بكات، ئەنجامەكەش تا كۆتایی بەم شێوەیە مایەوە، بەم گۆڵەش كریستیانۆ تۆماریكرد ژمارەی گۆڵەكانی لە ریزبەندی گۆڵكارانی خولەكە بۆ 11 گۆڵ بەرز بویەوەو بەهاوبەشی لەگەڵ كریستۆف بیاتیكی یاریزانی جەنەوا پێشەنگی گۆڵكارانیان گرتوە، بەم بردنەوەیەش یۆڤنتۆس لە پێشەنگ بووە خاوەنی 46 خاڵ بردنەوەی حەفتەمی لەسەریەك بوو بەدەستی هێناو بردنەوەی 15میش بوو لەم وەرزە تۆماریكرد".

ڕەنگاڵە