بایرن میونخ سێیەم بردنەوەی لەسەر یەكتر تۆماركرد

16/12/2018 - 10:01 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

بایرن میونخ بردنەوەی سێیەمی لەسەریەكی بەدەستهێناو پلەی سێیەمی ریزبەندی خولی یانەكانی ئەڵمانیای گرتوەو بە چوار گۆڵی بێ بەرامبەر لە یارییەكانی جەولەی 15می خولەكە لە یانەی هانۆڤەری بردەوە".

جۆشوا كیمیچ لەخولەكی دوو گۆڵی یەكەمی بۆ یانەی بایرن میونخ تۆمار كرد ، تیپەكەی نیكۆ كۆڤاچ لە ئاستە بەرزەكەی بەردەوام بوو لەخولەكی 29 گۆڵی دووەمی داڤید ئەلاپای بۆ بایرن میونخ تۆمار كرد، گێمی یەكەمیش بەم ئەنجامە كۆتایی هات".

لەگەڵ دەست پێكردنەوەی گێمی دووەم بە هەشت خولەك سێرجی جەنابری گۆڵی سێیەمی بۆ بایرن میونخ تۆمار كرد، دواین گۆڵیش لەلایەن رۆبەرت لیڤاندۆفسكی لەخولەكی 62 تۆمار كرا، بەم بردنەوەیەش بایرن میونخ بووە خاوەنی 30 خاڵ لە پلەی سێیەم مایەوە".

ڕەنگاڵە