ئەرسناڵ تامی یەكەم دۆراندنیكرد

دوو شەممە, 17 کانونی یەکەم 2018 06:18

 

لەدوای 22 یاری لەسەرجەم خول و پاڵەوانێتیەكان یانەی ساوسهامبتۆن لە ئەنجامێكی چاوەڕوان نەكراو یانەی ئەرسناڵی توشی یەكەم دۆران كرد، كاتێك بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لێی بردەوە".

دانی ئینگز لەخولەكی 20 گۆڵی یەكەمی بۆ یانەی ساوسهامبتۆن تۆمار كرد، دوای هەشت خولەكی تر هنریك مختاریان گۆڵی بەرامبەری بۆ ئەرسناڵ تۆمار كردەوە، بەر لەكۆتایی گێمی یەكەمیش بە یەك خولەك دانی ئینگز گۆڵی دووەمی خۆی و ساوسهامبتۆنی تۆمار كرد، گێمی یەكەمیش بە پێشكەوتنی ساوسهامبتۆن كۆتایی هات بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك، لەگەڵ دەست پێكردنەوەی گێمی دووەمیش بە هەشت خولەك هنریك مختاریان گۆڵی بەرامبەری بۆ ئەرسناڵ تۆمار كردەوە، بەر لەكۆتایی یارییەكەش بە پێنج خولەك چارلی ئۆستن گۆڵی بردنەوەی بۆ ساوسهامبتۆن تۆمار كرد، ئەمەش یەكەم دۆران بوو بۆ ئەرسناڵ دوای 22 یاری لەسەرجەم خول و پاڵەوانێتیەكان، بەم دۆرانەش ئەرسناڵ بە 34 خاڵ لە پلەی پێنجەم مایەوەو ساوسهامبتۆنیش بە 12 خاڵ پلەی 17می گرتوە".