بە هاتریكی میسی ، بەرشلۆنە گۆڵبارانی لیڤانتی كرد

17/12/2018 - 09:21 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

بەرشلۆنە بە پێنج گۆڵی بێ بەرامبەر لە یارییەكانی جەولەی 16می خولی یانەكانی ئیسپانیا لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەسەركردایەتی لیۆنێل میسی لە لیڤانتی بردەوەو بەتەنها لە پێشەنگ مایەوە".

لە خولەكی 35 لویس سوارێز گۆڵی یەكەمی بۆ بەرشلۆنە تۆمار كرد،بەر لەكۆتایی گێمی یەكەمیش بە دوو خولەك لیۆنێل میسی گۆڵی دووەمی تیپەكەی تۆمار كردوو گێمی یەكەمیش بەم ئەنجامە كۆتایی هات".

لەگەڵ دەست پێكردنەوەی گێمی دووەم بە دوو خولەك لیۆنێل میسی گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی یانەكەی تۆمار كرد،هەمان یاریزان لەخولەكی 60 بووە خاوەنی هاتریك بە تۆمار كردنی گۆڵی سێیەمی خۆی و چوارەمی تیپەكەی، دواین گۆڵیش بۆ بەرشلۆنە لەلایەن جیرارد پیكیە لەخولەكی 88 تۆمار كرا، بەم بردنەوەیەش بەرشلۆنە بەتەتها لە پێشەنگ مایەوەو بووە خاوەنی 34 خاڵ".

ڕەنگاڵە