شەمەندەفەری چێڵسی لەسەركەوتنەكان بەردەوامە

دوو شەممە, 17 کانونی یەکەم 2018 06:24

 

یانەی چێڵسی پارێزگاری كرد لە پلەی سێیەمی ریزبەندی یانەكانی خولی نایابی یانەكانی ئینگلتەرا پاش ئەوەی لە یارییەكانی جەولەی 17می خولەكە لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە 2-1 گۆڵ لە یانەی برایتۆنی بردەوە".

پیدرۆ رۆدریگیزی ئیسپانی لەخولەكی 17 گۆڵی یەكەمی بۆ چێڵسی تۆمار كرد، تیپەكەی شاری لەندەنی پایتەخت لە ئاستە بەرزەكەی بەردەوام بوو لەخولەكی 33 گۆڵی دووەمی لەلایەن ئیدین هازارد تۆمار كرد، بە تۆمار كردنی ئەم گۆڵەش ژمارەی گۆڵەكانی لە ریزبەندی گۆڵكاران بۆ هەشت گۆڵ بەرز كردەوە، گێمی یەكەمیش بەم دوو گۆڵە كۆتایی هات".

لەخولەكی 66 سۆلۆمۆن مارش گۆڵەكەی یانەی برایتۆنی تۆمار كرد ، ئەمەش بردنەوەی دووەمی لەسەریەك بوو چێڵسی بەدەستی هێناو بەم بردنەوەیەش ژمارەی خاڵەكانی بوو بە 37 خاڵ لە پلەی چوارەمی ریزبەندی مایەوە".