پێش یاری بەرامبەر یوڤینتۆس ، رۆما دوو یاریزانی بۆ گەرایەوە

18/12/2018 - 08:43 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

یانەی ڕۆما نزیك دەبێتەوە لە بەدەستهێنانی دوو یاریزانی ئەستێرەی تیپەكەی بەر لەیاری بەرامبەر یۆڤنتۆس لە جەولەی 17می خولی یانەكانی ئیتاڵیا كە بریارە شەممەی داهاتوو ئەنجام بدرێت".

ماڵپەری كاڵچۆ میركاتۆی ئیتاڵی رایگەیاند ئیدین دزیكۆ و دانیلی دی روسی نزیكن بگەڕێنەوە مەشقە بە كۆمەڵیەكانی یانەی رۆما ، پاش ئەوەی ماوەیەكی زۆرە لە رۆما دووركەوتونەتەوەو بەشداری كردنیان لەیاری بەرامبەر بە یۆڤنتۆس زۆر نزیك بۆتەوە".

رۆما لەماوەی رابردوو بەهۆی پێكانەوە چەند یاریزانێكی لەدەستداوە ئەمەش بوەتە هۆی ئەوەی ئەنجامەكانی بەرەو خراپی بچێت و ئێستا بە كۆكردنەوەی 24 خاڵ پلەی حەفتەمی ریزبەندی گرتوە.