سبەی لە جامی جیهانی یانەكان ، ریال مەدرید رووبەرووی كاشیمای ژاپۆنی دەبێتەوە

سێ شەممە, 18 کانونی یەکەم 2018 06:05

 

یانەی ریال مەدرید دوای گەیشتنی بە ئەبوزەبی ئیماراتی بۆ بەشداریكردن لە جامی جیهانی یانەكان یەكەم یەكەی مەشقی ئەنجامدا".

ریال مەدرید خۆی بۆ یاری پێشكۆتایی جامەكە ئامادە بكات كە بریارە سبەی بەرامبەر بە كاشیما ئەنتلرزی ژاپۆنی پاڵەوانی یانە پاڵەوانەكانی ئاسیا یاری بكات".

بریارە ئەمرۆش دواین مەشق وەك ئامادەكاری بۆ یاری پێشكۆتایی ئەنجام بدات و لەم مەشقەش بەشداری كردنی هەریەك لە بن زیما وگاریس بێل لە یارییەكانی پێشكۆتایی بەدیار دەكەوێت كە ئێستا لەسەرەوەی قاچیان ئازاریان هەیە، بەڵام پێشبینی دەكرێت ئەم دوو یاریزانە بەشداری لەیاری پێشكۆتایی بكەن چونكە لە مەشقەكانی دوێنێ دووشەممە بەشدارییان كردووە".