چاوەرواننەكراو : پاریس سان جێرمان ماڵئاوایی لە جامی فەرەنسا كرد

10/01/2019 - 09:51 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

لە ئەنجامێكی گەورەی چاوەڕوان نەكراو یانەی گانگۆن گەیشتە یاری پێش كۆتایی جامی فەرەنسا پاش ئەوەی لەیارییەكانی قۆناغی هەشتەم بە ئەنجامی 2 – 1 لە یانەی پاریس سان جێرمانی بردەوە".

یارییەكە لەسەر یاریگای باخچەی شازادەكان لە پاریس بەڕێوەچوو، گێمی یەكەم بەیەكسان بوون بەبێ گۆڵ كۆتایی هات، لەخولەكی 62 نێمار داسیلڤا گۆڵەكەی پاریسیەكانی تۆمار كرد، پاشان باكۆتۆ لەخولەكی 81 بە لێدانی سزا گۆڵی یەكەمی بۆ گانگۆن تۆمار كرد، لەكۆتا خولەكیش بە لێدانی سزا ماركۆس تورام گۆڵی دووەم و بردنەوەی بۆ گانگۆن تۆمار كرد.

بەم بردنەوەیەش گانگۆن پاریس سان جێرمانی خاوەن نازناوی لە جامەكە دوور خستەوەو خۆی گەیاندە یاری پێشكۆتایی".

 

ڕەنگاڵە