ڤالڤێردی لەبارەی بەشداریكردنی میسی و سوارێز لەیارییەكەی ئەمشەو بریاری كۆتاییدا

پێنج شەممە, 10 کانونی دووەم 2019 07:02

 

ئەرنیستۆ ڤالڤێردی راهێنەری یانەی بەرشلۆنە لەبارەی بەشداریكردنی میسی و سوارێز لەیارییەكەی ئەمشەو بریارێكی كۆتایی دەدات".

ڤالڤێردی دەڵێت : " یاریەكەی ئەمرۆمان بەرامبەر لیڤانتی ئاسان نییە ، تیپی ركابەر بە ئاسانی گۆڵیان لێ تۆمار دەكرێت ، بەڵام دەتوانن گرفتی زۆرمان بۆ دروست بكەن".

لەبارەی میسی و سوارێز وتی : " بە ئەگەرێكی زۆر میسی و سوارێز پشوو وەردەگرن بۆ یاریەكەی ئەمرۆ ، ئەستەمە بەشداریان پێ بكەم".


 

رێكان عزیز