ئەمرۆ ئەرسناڵ و لیڤەرپوول یارییان هەیە

12/01/2019 - 09:36 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

لەسەر یاریگای ئۆڵۆمپی لەشاری لەندەن لە دێربی لەندەن هەردوو یانەی ئەرسناڵ و وست هام یۆنایتد یاری دەكەن".

یاری چوونی نێوان ئەم دوو تیپە بەسەركەوتنی ئەرسناڵ كۆتایی هاتوە بە 3-1 گۆڵ، ئەرسناڵ ئێستا پلەی پێنجەمی ریزبەندی خولی نایابی گرتوە بە كۆكردنەوەی 41 خاڵ، لە جەولەی رابردووش لە فۆڵهامی بردەوە، تیپەكەی ئۆنای ئیمری راهێنەر كار بۆ درێژەدا بەسەركەوتنەكان دەكات، ئەم تیپە لەئەگەری دۆرانی ئەم یارییە مەترسی لەدەستدانی پلەی پێنجەمی لێ دەكرێت بۆیە نایەوێت بەهیچ شێوەیەك توشی دۆران بێت و زیاتر لە یانەكانی چوار گۆشەی زێرین داببڕێت".

لەیاری دووەم لەسەر یاریگای فالمر یانەی برایتۆن میوانداری لیڤەرپول دەكات، یاری هاتنی نێوان ئەم دوو یانەیە بەسەركەوتنی لیڤەرپول بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر كۆتایی هاتوە،لیڤەرپول لە جەولەی رابردوو بەرامبەر بە یانەی مانچستەرسیتی توشی دۆران بوو ئەمەش یەكەم دۆرانی تیپەكە بوو لەم وەرزە توشی هات، بەڵام بە كۆكردنەوەی 54 خاڵ لە پێشەنگی یانەكان مایەوە، دوای یەكەم دۆران لە پریمەرلیگ لیڤەرپول لە جامی یەكێتی ئینگلتەراش درێژەی بە ئەنجامە خراپەكانداو لەسەر دەستی یانەی ساوسهامبتۆن ماڵئاوایی لە جامەكە كرد، ئێستا یۆرگن كلوبی راهێنەر كار بۆ ئەوە دەكات جارێكی تر تیپەكەی بگەڕێتەوە سەركەوتنەكان و كۆتایی بە ئەنجامە خراپەكان بهێنێت".