بایرن میونخ بۆ چامپیۆنس لیگ ، لێدانێكی كوشندەی بەركەوت

شەممە, 12 کانونی دووەم 2019 06:38

 

یانەی بایرن میونخ بەر لە ڕووبەڕووبوونەوەی لیڤەرپول لە قۆناغی 16می یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لێدانێكی كوشندەی بەركەوت و تۆماس مۆلەر بۆ دوو یاری سڕكرا".

بەهۆی توند یاری كردنی بەرامبەر بە یاریزانێكی یانەی ئەیاكس ئەمستردام لە قۆناغی كۆمەڵەكانی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و كرانە دەرەوەی بەكارتی سور لە یارییەكە تۆماس مۆلەر لەلایەن یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپی بۆ دوو یاری سڕكرا، بەمەش ناتوانێت لە هەردوو یارییەكە بەشداری بكات".

بایرن میونخیش لەلایەن خۆیەوە رایگەیاند تانە لەم سزایە دەدەن و بروایان وایە سزایەكی توندە، بریارە یاری هاتن لە نێوان هەردوو تیپ لە 19 شوبات ئەنجام بدرێت و یاری چوونیش لە ئەلیانز ئەرینا لە 13 ئازاری داهاتوو دەبێت".