ماڵپەری یوێفا باشترین پێكهاتەی ساڵی (2018)ـی ئاشكراكرد

12/01/2019 - 09:40 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا باشترین پێكهاتەی بۆ ساڵی 2018 رایگەیاند كە لەلایەن هاندەرانەوە دەست نیشان كراون لە رێگەی ماڵپەری فەرمی یویفا".

لە راپرسیەكە 168 هەزار و 543 كەس دەنگیان داوە، كۆی دەنگەكانیش گەیشتە یەك ملیۆن و 853 هەزار و 973 دەنگ".

لۆكا مۆدریچی كرواتی ئەستێرەی ریال مەدرید و باشترین یاریزانی جیهان زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە كە 116 هەزار و 440 دەنگ بووە، كریستیانۆ رۆناڵدۆ لە پلەی دووەم بووەو میسیش لە پلەی سێیەم بووە".

پێكهاتەكەش بەم شێوەیە بوو:.

گۆڵچی: تیرشتیگن
بەرگری:سێرجیۆ رامۆس و فیرجیا ڤان دیك ، ڤاران ، مارسیلۆ
ناوەراست: لۆكا مۆدریچ، نگۆلۆ كانتی ، ئیدین هازارد".
هێرشبەر: كیلیان مبابێ ، كریستیانۆ رۆناڵدۆ، لیۆنێل میسی