ریال مەدرید بۆندێكی دیكە واژۆ دەكات

شەممە, 12 کانونی دووەم 2019 06:51

 

ماڵپەرێكی ئیتاڵی بڵاوی كردەوە ، یانەی ریال مەدرید بۆندێكی فەرمی پێشكەشی یانەی جەنەوە كردووە بۆ واژۆكردنی بۆندێك لەگەڵ ئەستێرەیەكی ئەم یانەیە".

ماڵپەری كالچیۆ مێركاتۆ بڵاوی كردەوە : " یانەی ریال مەدرید بۆندێكی (30) ملیۆن یۆرۆیی پێشكەشی یانەی جەنەوە كردووە بۆ ئەوەی ئەستێرەی لاوی پۆڵەندی (كریستۆف پیاتیك) بباتە ریزەكانی".

سەرچاوەكە دەڵێت : " جەنەوە پێشتر بۆ دەستبەرداربوون لە تواناكانی ئەم ئەستێرە پۆڵەندییە داوای (60) ملیۆن یۆرۆی دەكرد ، بەڵام بەهۆی خواستی یاریزانەكە بۆ پەیوەندیكردن بە ریال مەدرید پێدەچێت بۆندەكە بەنیوەی ئەم بڕە واژۆ بكرێت".


 

رێكان عزیز