پێكهاتەی یاری ئەمشەوی بەرشلۆنە ئاشكرابوو

17/01/2019 - 11:49 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

بریارە ئەمرۆ لەیارییەكانی گەڕانەوەی قۆناغی چارەكی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا هەردوو یانەی بەرشلۆنە و لیڤانتی رووبەرووی یەكترببنەوە".

یارییەكە كاتژمێر (11:30) شەو بەكاتی هەولێر لەیاریگای (كامپ نو) لەشاری بەرشلۆنە بەرێوەدەچێت".

لەیاری چوون یانەی بەرشلۆنە بە ئەنجامی (2 – 1) دۆراوە ، پێویستی بە بردنەوە هەیە بۆ ئەوەی بگاتە قۆناغی دووەم ، ئەمەش پێكهاتەی یارییەكەیە:


 

رێكان عزیز