سبەی تیروپشكی جامی شای ئیسپانیا رادەكێشرێت

17/01/2019 - 11:54 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

ئەمشەو كۆتایی دێت بەیارییەكانی قۆناغی (16)ـی جامی شای ئیسپانیا و ناوی ئەو (8) یانەیە ئاشكرا دەبێت كە دەگەنە قۆناغی دووەم".

لە ئێستادا هەریەكە لە یانەكانی (ئیشبیلیە و خیتافی و ڤاڵانسیا و ریال مەدرید و جیرۆنا) گەیشتوونەتە قۆناغی دووەم ، ئەمشەویش ناوی (3) یانەی دیكە ئاشكرا دەبێت كە دەگەنە قۆناغی چارەكی كۆتایی".

یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بڵاوی كردۆتەوە : " سبەی هەینی كاتژمێر (6:00) تیروپشكی قۆناغی چارەكی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا رادەكێشرێت".


 

رێكان عزیز