دوو ئەستێرە گەرانەوە ریزەكانی ریال مەدرید

19/01/2019 - 10:40 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

سانتیاگۆ سۆلاری راهێنەری یانەی ریال مەدرید لیستی یاریزانەكانی بۆ یارییەكەی ئەمشەو بەرامبەر ئیشبیلیە راگەیاند".

وەك لە لیستەكە دەردەكەوێت ، دوو ئەستێرە گەرانەوە ریزەكانی ریال مەدرید ئەوانیش (تیبۆ كۆرتوا و كەریم بنزیمە) كە لەیارییەكانی رابردوو بەشداریان نەكرد".

كۆرتوا لەسەر ئاستی ماسولكەكانی دووچاری پێكان هاتبوو ، هەرچی بنزیمەیە پەنجەیەكی دەستی شكابوو ، بەڵام هەردوو یاریزانەكە چارەسەریان وەرگرت و گەرانەوە ریزەكانی ریال مەدرید".

لەئێستاشدا هەریەكە لە (تۆنی كروس و یۆرێنتی و ڤاییخۆ و ماریانۆ دیاز و ناڤاس و ئەسینسیۆ و بێل) دووچاری پێكان هاتوون و لەیارییەكەی ئەمشەو بەشداری ناكەن".


 

رێكان عزیز