یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی هەواڵە ناخۆشەكەی پێگەیشت و ئەستێرەیەكی هێڵی ناوەراستی لەدەستدا".
لە یاری نێوان هەردوو یانەی پاریس سان جێرمان و گانگۆن لە خولی یانەكانی فەرەنسا ، ماركۆ ڤێراتی ئیتاڵی دووچاری پێكان بوو".
رۆژنامەی لیكیپی فەرەنسی بڵاوی كردەوە : " ماركۆ ڤیراتی لە خولەكی 19ـی یارییەكەدا تووشی پێكان بوو، بەمهۆیەوە ئەگەرێكی لاوازی هەیە بۆ یاری بەرامبەر مانچستەر یونایتد لە چامپیۆنس لیگ بەشداری بكات".
رێكان عزیز