رۆژنامەیەكی ئیسپانی بڵاوی كردەوە ، مارسیلۆی بەرازیلی و باڵی چەپی یانەی ریال مەدرید بریاری كۆتاییداوە لەبارەی رۆیشتن لەریزەكانی تیپەكەی".
رۆژنامەی ماركای ئیسپانی ئاشكرای كردووە : " لەدوای یاری نێوان هەردوو یانەی ریال مەدرید و ئیشبیلیە كە بەسەركەوتنی ریال مەدرید كۆتایی پێهات ، مارسیلۆ بریاری رۆیشتنی بە هاورێیەكانی وتووە".
سەرچاوەكە دەڵێت : " مارسیلۆ دوابڕیاری خۆی داوەو لە هاوینی داهاتوودا ریزەكانی ریال مەدرید جێدەهێڵێت و پەیوەندی بە تیپەكەی ئێستای رۆناڵدۆ دەكات كە یانەی یوڤینتۆسە".
رێكان عزیز