بەرشلۆنە بە (3) گۆڵ سێ خاڵی بەدەستهێنا

21/01/2019 - 09:32 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

لەمیانی یارییەكانی گەڕی (22)ـی خولی یانەكانی ئیسپانیا هەردوو یانەی بەرشلۆنە و لیگانێس رووبەرووی یەكتربوونەوە".

لەیارییەكەدا یانەی بەرشلۆنە بە ئەنجامی (3 – 1) بردنەوەی تۆماركرد و سێ خاڵەكەی بەدەستهێنا".

عوسمان دیمبلی و لویس سوارێز و لیۆنێل مێسی سێ گۆڵەكەی یانەی بەرشلۆنەیان تۆماركرد ، گۆڵەكەی لیگانێسیش یاریزان (مارتن بریسویت) تۆماریكرد".

بەم ئەنجامەش یانەی بەرشلۆنە خاڵەكانی خۆی بۆ (46) خاڵ بەرزكردەوە و پلەی یەكەمی گرتووە ، بەجیاوازی (5) خاڵ پێش یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید دێت".


 

رێكان عزیز

ڕەنگاڵە