پسپۆری ناوبژیوانان لە رۆژنامەی ماركا: گۆڵەكەی سوارێز دروست نەبوو

21/01/2019 - 10:02 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

خوان ئەندۆخار ئۆلیڤەر پسپۆری ناوبژیوانان لە رۆژنامەی ماركای ئیسپانی باس لە گۆڵەكەی لویس سوارێز دەكات كە دوێنێ بەرامبەر یانەی لیگانێس تۆماریكرد".

ئەندۆخار لەدوای یارییەكە وتی : " پێم وایە سوارێز هەڵەی كرد بەرامبەر كوییاری گۆڵپارێزی لیگانێس و قاچی بەركەوت پێش ئەوەی گۆڵەكەی تۆماربكات".

ئەو وتیشی : " لەسەر ناوبژیوان (بۆرگۆس) پێویست بوو پەنا بۆ تەكنەلۆجیای ڤیدیۆیی ببات ، چونكە هەڵەكە روون بوو كە گۆڵەكە دروست نەبوو".


 

رێكان عزیز