بەهۆی گۆڵەكەی سوارێز ئەربیلوا هێرشی كردە سەر تەكنەلۆجیای ڤیدیۆیی

21/01/2019 - 10:20 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

ئەلڤارۆ ئەربێلوای ئەستێرەی پێشووی یانەی ریال مەدرید بەهۆی گۆڵەكەی لویس سوارێز بەرامبەر یانەی لیگانێس هێرشێكی توندی كردە سەر تەكنەلۆجیای ڤیدیۆیی.

ئەربێلوا لە ئەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی : " ئێمە دڵخۆشبووین بە بەكارهێنانی تەكنەلۆجیای ڤیدیۆیی بەڵام بەمشێوەیە نا چونكە لەئێستادا وێنەی راستەقینەی خۆی نیشان نادات".

ئەربێلوا دەڵێت : " دەبێت ئەو كارە بگۆرێت ، ئێستا دۆخەكە باش نییە و تەكنەلۆجیای ڤیدیۆیی كاری باشی خۆی ناكات و دادپەروەری پەیرەو ناكات".


 

رێكان عزیز