میسی دوو هەنگاو لە محمد سەڵاح دووركەوتەوە

21/01/2019 - 10:44 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و هێرشبەری یانەی بەرشلۆنە بە تۆماركردنی گۆڵێك بەرامبەر یانەی لیگانێس دوو هەنگاو لە محمد سەلاح دووركەوتەوە".

ماڵپەری سكواكا بە زمانی ئینگلیزی نوسیویەتی : " لیۆنێل مێسی ژمارەی گۆڵەكانی خۆی لەم وەرزە بەرزكردەوە بۆ (18) گۆڵ و پێشەنگی ریزبەندی گۆڵكارانی باشترین خولەكانی ئەوروپای گرتووە".

ماڵپەرەكە دەڵێت : " مێسی بە دوو گۆڵ پێش محمد سەلاحی میسری كەوت كە خاوەنی (16) گۆڵە بە درێسی یانەی لیڤەرپوول".


 

رێكان عزیز