بەفەرمی ... بەرشلۆنە بۆندی لەگەڵ بواتینگ واژۆكرد

22/01/2019 - 09:34 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی بەشێوەیەكی فەرمی بۆندی لەگەڵ ئەستێرەیەكی غانی واژۆكرد كە لەریزی یانەی ساسولو یاری دەكات.

یانەی بەرشلۆنە لە ماڵپەری فەرمی خۆی بڵاوی كردەوە : " یانەكەمان بۆندی لەگەڵ كیڤن پرینس بواتینگی یاریزانی یانەی ساسولو بەشێوەی خواستن واژۆكرد".

یانەكە دەڵێت : " بۆندی بواتینگ تا كۆتایی ئەم وەرزەیە ، بڕگەیەك هەیە لە بۆندەكە دەتوانین لەكۆتایی ئەم وەرزە بە (8) ملیۆن یۆرۆ بۆندی یاریزانەكە بكەینە هەمیشەیی".


 

رێكان عزیز