ئەدین هازاردی بەلجیكی و ئەستێرەی یانەی چێڵسی ئینگلیزی پەیامێك ئاراستەی ریال مەدرید دەكات".
هازارد لە لێدوانێكیدا بۆ گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ وتی : " بۆچی نەچمە یانەی ریال مەدرید؟ تۆ پرسیارێك دەكەی كە وەڵامەكەی روونەو دەیزانی و بۆیە باشترە كە نەیكەی".
ئەستێرە بەلجیكییەكە وتی : " لە ئینگلتەرا هەموو شتێكم بردەوە ، وێرای ئەمەش ئەم قسانەی من مانای ئەوە نییە كە من دەمەوێت ئینگلتەرا بەجێبهێڵم ئەمە جێدەهێڵین بۆ داهاتوو".
لەكۆتاییدا وتی : " پەیوەندی من بەند نییە بە زێدانەوە ، ئەو ئەگەر بچێتە مان یونایتد ئەوە بەدڵنیاییەوە ناچمە ئەوێ ، داهاتووی خۆم بەخۆمەوە بەندە".
رێكان عزیز