پۆگبا خوێنی سوور دەكاتەوە و لەگەڵ مانیۆ دەمێنێتەوە

23/01/2019 - 08:32 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

پۆڵ پۆگبای یاریزانی یانەی مانچستەریۆنایتد ئارەزوو دەكات گرێبەست لەگەڵ یانەكەی تازە بكاتەوە پاش رۆیشتنی مۆرینهۆ ئاستی ئەم یاریزانە بەرزبۆتەوە".

رۆژنامەی زەسەنی ئینگلیزی ئاشكرای كردووە پۆگبا ئامادەیە لەگەڵ بەرپرسانی مانچستەریۆنایتد گفتوگۆ لەسەر تازە كردنەوەی گرێبەستەكەی بكات كە ئێستا موچەی هەفتانەی 290 هەزار جونەیهی ئستەرلینیە،سەرەرای ئەوەی دوو ساڵ و نیو لە گرێبەستەكەی ماوە".

بەگوێرەی رۆژنامەكە ئارەزووی سەرەكی پۆگبا باشتركردنی موچەكەیەتی كە ئێستا پێی دەدرێت، بە خاوەن دووەم بەرزترین موچە دادەندرێت لە مانچستەریۆنایتد لەدوای ئەلێكسیس سانشێزی چیللی كە هەفتانە بڕی 500 هەزار جونەیهی ئستەرلینی پێ دەدرێت".

پۆگبا لە گواستنەوەی هاوینەی رابردوو نزیك بوو پەیوەندی بە یانەی بەرشلۆنە بكات بەهۆی ناكۆكی لەگەڵ خۆزی مۆرینهۆی راهێنەر".

پۆگبا ئاستی راستەقینەی خۆی لەگەڵ راهێنەری ئێستای تیپەكە ئۆلی گۆنار سۆلشكایەر بەدەست هێناوەتەوەو پێنج گۆڵی لە حەفت یاری رابردووی تیپەكە تۆمار كردووە".