بەفەرمی ... نادال گەیشتە قۆناغی پێشكۆتایی جامی ئوسترالیای كراوە

23/01/2019 - 08:34 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

رافایل نادالی ئیسپانی خۆی گەیاندە یاری پێش كۆتایی پاڵەوانێتی ئوسترالیای كراوە لەیاری تێنسی سەرزەوی پاش ئەوەی لە قۆناغی هەشتەم بە سێ كۆمەڵەی بێ بەرامبەر لە فرانسیس تیافۆی ئەمەریكی بردەوە".

خاڵی كۆمەڵەكان بریتی بوو لە (6-3) ، (6-4) ، (6-2) ، یارییەكەش یەك كاتژمێر و 47 خولەكی خایاند".

نادال هیچ دەرفەتێكی بە یاریزانە ئەمەریكیەكە نەدا لە یارییەكە، بە ئاسانی توانی بردنەوە تۆمار بكات، ئێستاش هەوڵ دەدات بۆ جاری دووەم ئەم نازناوە بباتەوە كە جاری یەكەم لەساڵی 2009 بەدەستی هێناوە".

نادال لەیاری پێشكۆتایی بەرامبەر بە یاریزانی یۆنانی ستیڤانۆس تسیتسیباس یاری دەكات ئەویش لەلایەن خۆیەوە رۆجێر فێدرێری لە قۆناغی 16می جامەكە دوورخستەوەو پاشانیش لە قۆناغی هەشتەم رۆبرتۆ پاوتیستا ئەگۆتی ئیسپانی دوورخستەوە".