دیمبا با بەفەرمی چووە خولی توركیا

23/01/2019 - 11:39 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

دیمبا بای ئەستێرەی سەنیگالی بەشێوەیەكی فەرمی پەیوەندیكرد بە خولی یانەكانی توركیا و لەوێ درێژە بەیاریكردن دەدات.

یانەی بەشاك شەهیری توركی لە ماڵپەری فەرمی خۆی بڵاوی كردەوە : " یانەكە بەفەرمی بۆندی لەگەڵ دیمبا بای یاریزانی یانەی شەنگاهای چینی واژۆكردووە".

بە واژۆكردنی ئەم بۆندەش ، یاریزانە تەمەن (33) ساڵانەكە جارێكی دیكە گەرایەوە ئەوروپا و پێشتر ئەزمونێكی لە خولی چینی تاقیكردەوە".


 

رێكان عزیز