بەرپرسێكی باڵای بەرشلۆنە : لە نێو مەدرید لە ریال مەدرید دەبەینەوە

07/02/2019 - 10:56 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

گیرمۆ ئامۆر ، بەرێوەبەری پەیوەندییەكانی یانەی بەرشلۆنە وێرای یەكسانبوونی تیپەكەی بەرامبەر ریال مەدرید لە یاریگای كامپ نو ، بەڵام متمانەی هەیە بگەنە یاری كۆتایی".

ئامۆ لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی ماركا وتی : " ئێمە زۆر بەخێرایی گۆڵمان لێ تۆماركرا ، تیپەكەمان زۆر هەلی دروست كرد ، هەوڵماندا بەخێرایی بێینەوە نێو یارییەكە".

وتیشی : " دەبێ زۆر وریابین ، چونكە ریال مەدرید ئاست و دۆخی زۆر باش بووە ئەوان لە كەشێكی زۆر باشن ، دەبێت بەباشی مامەڵە بكەین ، بەڵام دڵنیام لەنێو مەدرید لێیان دەبەینەوە".


ریكان عزیز