بەرشلۆنە لە لەدەستدانی خاڵەكان بەردەوامە

11/02/2019 - 09:01 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

یانەی بەرشلۆنە لەنێو یاریگای سان مامێس دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا و لەگەڵ یانەی ئەتلەتیك بلباو یەكسانبوو ، هەواڵێكی خۆشیشی گەیاندە ریال مەدرید".

هەردوو یانە لەماوەی (90) خولەك بێ توانابوون لە قۆستنەوەی هەلەكان و بەبێ گۆڵ یارییەكەیان كۆتایی پێهێنا".

دووەم یارییە لەسەریەك بەرشلۆنە لەخولی ئیسپانیا ناتوانێت بردنەوە تۆمار بكات پاش ئەوەی لە جەولەی رابردووش لەگەڵ یانەی ڤالنسیا بەرامبەر بوو".

ئێستا بەرشلۆنە خاوەنی (51) خاڵە و پلەی یەكەمی گرتووە ، بەجیاوازی (6) خاڵ پێش ریال مەدریدی دووەم دێت".


رێكان عزیز