سوارێز هۆكاری ونبوونی مێسی لەیاری بلباو ئاشكراكرد

11/02/2019 - 10:47 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

لویس سوارێزی ئۆروگوایی و هێرشبەری یانەی بەرشلۆنە هۆكاری ونبوونی مێسی لەیارییەكەی دوێنێ بەرامبەر بلباو ئاشكرا كرد كە بە ئەنجامی (0 – 0) یەكسانبوون".

سوارێز وتی : " هەردوو یانە هەلی باشیان بۆ رێككەوت بۆ تۆماركردنی گۆڵ بەڵام لەكۆتاییدا دوو خاڵمان لەدەستدا ، نازانم ئەنجامەكە دادگەرانەبوو یان نا".

وتیشی : " مێسی (100%) بۆ یارییەكە ئامادەبوو بۆیە بەشداریكرد ، بەڵام هۆكاری ونبوونی لەیاریگا بۆ ئەوەبوو یاریزانانی بلباو زۆر بەخەشنی یارییان بەرامبەر دەكرد ، زۆربەی فاولەكان دژی ئەوبوو".


رێكان عزیز