بەفەرمی ... چاڤی دەبێتە راهێنەری بەرشلۆنە

13/02/2019 - 10:48 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

رۆژنامەنوسێكی ئیسپانی بڵاوی كردەوە ، چاڤی هێرناندێز لەماوەیەكی نزیكدا دەبێتە راهێنەری یانەی بەرشلۆنە".

خافی میگێل لە لێدوانێكیدا وتی : " چاڤی هێرناندێز كۆتایی ئەم وەرزە ئەركی مەشقدانەوەی یانەی سەددی قەتەری بۆ ماوەی یەك وەرز لە ئەستۆ دەگرێت".

ئەو دەڵێت : " لەساڵی (2021) چاڤی بەفەرمی ئەركی مەشقدانەوەی یانەی بەرشلۆنە دەگرێتە ئەستۆ".


رێكان عزیز