نیمار بە لێدوانێك ، هەموو ئاشقانی تۆپی پێی تووشی شۆك كرد

14/02/2019 - 10:46 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

نێمار داسیلڤای بەرازیلی و ئەستێرەی هێڵی پێشەوەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی بە لێدوانێك ئاشقانی تۆپی پێ شۆك دەكات و دەڵێت ئێمە چامپیۆنس لیگ دەبەینەوە".

ئەستێرە بەرازیلییەكە لە لێدوانێكدا بۆ ماڵپەری لیكیپی فەرەنسی رایگەیاند:" پاریس سان جێرمان نازناوی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دەباتەوە، ئێمە بۆ ئەم كارە بەباشی خۆمان ئامادە كردووە".

نیمار ئەوەیشی وت : " لەراستیدا پاریس سان جێرمان تەنها بریتی نییە لە نێمار ، بەڵكو چەندین ئەستێرەی نایابمان هەیە ، خاوەنی راهێنەرێكی بەتواناین ، هاندەرێكی زۆرباشمان هەیە كە دەبنە یاریزانی ژمارە (12) بۆ بردنەوەی چامپیۆنس لیگ".


رێكان عزیز