بەرشلۆنە بە گۆڵێكی هەژارانە لە بەلەد وەلیدی بردەوە

17/02/2019 - 09:01 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

لەمیانی یارییەكانی گەڕی (24)ـی خولی یانەكانی ئیپانیا ، یانەی بەرشلۆنە گەرایەوە بردنەوەكان و بردنەوەیەكی زەحمەتی تۆماركرد و بە ئەنجامی (1 – 0) لە یانەی بەلەد وەلیدی بردەوە.

بەر لەكۆتایی گێمی یەكەم بە دوو خولەك ، لیۆنێل میسی بە لێدانی سزا گۆڵی یەكەمی بۆ تیپەكەی تۆمار كرد ئەمەش گۆڵی ژمارەی 22 ئەم یاریزانە بوو لەم وەرزەدا تۆمار دەكات و سێیەم گۆڵیش بوو بە لێدانی سزا تۆماریكرد.

بەم ئەنجامەش بەرشلۆنە خاڵەكانی خۆی بەرزكردەوە بۆ (56) خاڵ و پلەی یەكەمی ریزبەندی گرتووە".