كافۆ ، جیاوازی نێوان ڤینیسیۆس و رۆناڵدۆ بەدیار دەخات

18/02/2019 - 10:28 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

كافۆی بەرازیلی و ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی سامبا ، جیاوازی نێوان ڤینیسیۆس جۆنیۆر و كریستیانۆ رۆناڵدۆ بەدیار دەخات".

كافۆ لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی موندو دیپۆرتیفۆی ئیسپانی دەڵێت : " ئاستی ڤینیسیۆس منی شۆك نەكردووە ، من دەمزانی ئەو چ توانایەكی هەیە ، پێم وایە دەتوانێت ئەو خزمەتی بەرازیل بكات".

كافۆ دەڵێت : " ڤینیسیۆس ، رۆناڵدۆ نییە ، چونكە كریستیانۆ مێژووێكی بۆ ریال مەدرید و پورتوگال تۆماركرد ، هەرچی ڤینیسیۆسە ئەو لاوە و پێویستی بە كات هەیە و دەتوانێت مێژوو دروست بكات".


رێكان عزیز