ریال مەدرید بەفەرمی نرخی ئیسكۆی ئاشكراكرد

18/02/2019 - 11:47 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

یانەی ریال مەدرید بریاریدا لەكۆتایی ئەم وەرزە دەستبەرداری ئیسكۆی ئیسپانی و یاریزانی هێڵی ناوەراستی تیپەكەی بێت".

رۆژنامەی ماركای ئیسپانی ئاشكرای كردووە ، یانەی ریال مەدرید بەفەرمی نرخی ئیسكۆی ئاشكراكردووە بۆ هەر یانەیەك دەیەوێت بۆندی لەگەڵ واژۆ بكات".

یانەی ریال مەدرید بریاریداوە داوای بڕی (80) ملیۆن یۆرۆ بكات لەو یانەیەی كە دەیەوێت بۆند لەگەڵ ئیسكۆ واژۆ بكات.

ئیسكۆ كێشەی سەرەكی لەگەڵ سانتیاگۆ سۆلاری راهێنەری یانەی ریال مەدریدە و زیاتر لە جارێك پێی راگەیەنراوە كە لەپلانەكانی راهێنەر نییە و ئازادە لە دەرچوون لە یانەكە".


رێكان عزیز