ناوی یەكەم یانەیە ئاشكرابوو كە گەیشتە قۆناغی (16)ـی جامی یۆرۆلیگ

21/02/2019 - 09:51 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

یانەی ئیشبیلیە بردنەوەی بەرامبەر لازیۆ دووبارە كردەوە بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لەیاری گەرانەوەی قۆناغی 32ی خولی ئەوروپی بردنەوەی بەدەستهێناو وەك یەكەم یانە خۆی گەیاندە قۆناغی 16می خولەكە".

وسام بن یەدر لەخولەكی 20 گۆڵی یەكەمی بۆ ئیشبیلیە تۆمار كرد گێمی یەكەمیش بەم گۆڵە كۆتایی هات، بەر لەكۆتایی یارییەكەش بە 12 خولەك پابلۆ سارابیا گۆڵی دووەمی ئیشبیلیەی تۆمار كرد، لەیاری چوونیش ئیشبیلیە بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر بردنەوەی تۆمار كردبوو، بەم بردنەوەیەش گەیشتە قۆناغی 16می جامەكە".