لەنێوان مێسی و رۆناڵدۆ ، دیماریا ئەم یاریزانە هەڵدەبژێرێت

21/02/2019 - 10:23 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

ئەنخل دیماریای ئەرجەنتینی و هێرشبەری یانەی پاریس سان جێرمان لەنێوان كریستیانۆ رۆناڵدۆی هاورێی پێشووی خۆی و لیۆنێل مێسی هاونیشتیمانی یەكێكیان هەڵدەبژێرێت".

دیماریا لە لێدوانێكیدا بۆ تۆڕی هەواڵی (ESPN)ـی ئەمریكی وتی : " لەراستیدا لەپاڵ زۆرێك لە ئەستێرەكانی جیهان یاریم كردووە ، بەلام ئەگەر لەنێوان گەورەكان یەكێك وەك باشترین هەڵبژێرم ، ئەوە مێسی دەستنیشان دەكەم".

دیماریا وتیشی : " من پەیوەندییەكی دۆستانەم لەگەڵ مێسی هەیە ، زۆر ئەستەمە وەسفی بكرێت ، زۆر كەس پێیان وایە مێسی لەدەرەوەی یاریگا كەسێكی دیكەیە ، بەڵام ئەو بەراستی كەسێكی نایابە لەناوە و دەرەوەی یاریگا".


رێكان عزیز