زانیاری لەبارەی سزاكانی سەر یانەی چێڵسی بزانە

23/02/2019 - 09:49 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

یەكێتی تۆپی پێی جیهانی بەشێوەیەكی فەرمی یانەی چێڵسی ئینگلیزی سزا دەدات و چیتر رێگای پێنادات بۆند واژۆ بكات".

رادیۆی بی بی سی بەریتانی رایگەیاند ، بەهۆی ئەو گرێبەستانەی واژووی كردووە لەگەڵ یاریزانانی لاوی رێگە پێنەدراو ، یانەی چێڵسی لەلایەن یەكێتی تۆپی پێی جیهانییەوە سزادرا و بێ بەش دەبێت لە گواستنەوەی یاریزانان بۆ ماوەی دوو خولی گواستنەوە".

رادیۆكە دەڵێت : " یانەی چێڵسی بەبڕی 600 هەزار فرانكی سویسری سزا دراوە، لەلایەن یەكێتی تۆپی پێی ئینگلیزیش بەبری 510 هەزار فرانك سزا دراوە،ئەم سزایانەش دەست بەردار بوون لە یاریزانان لەلایەن تیپەكە ناگرێتەوە".