رۆناڵدۆ هەواڵە خۆشەكەی پێگەیشت

16/03/2019 - 09:11 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

رۆژنامەنوسێكی ئیتاڵی بڵاوی كردەوە ، كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی هێڵی پێشەوەی یانەی یوڤینتۆس لە سزا دووردەكەوێتەوە و رزگاری دەبێت".

ماڵپەری كالچیۆ مێركاتۆی ئیتاڵی لەزاری رۆژنامەنوسێكەوە بڵاوی كردۆتەوە : " یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا هیچ پەراوێكی لێكۆڵینەوەی دەستپێنەكردووە بۆ ئەو شێوازی ئاهەنگگێرانەی رۆناڵدۆ كە لەیاری بەرامبەر ئەتلەتیكۆ مەدرید هاوشێوەی دیگۆ سیمیۆنی كردی".

سەرچاوەكە دەڵێت : " یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا رەتیكردۆتەوە رۆناڵدۆ لە قۆناغی چارەكی كۆتایی سزابدات ، بۆ ئەمەش بەفەرمی لەیاری بەرامبەر ئەیاكس ئەمستردام بەشداری دەكات".