ریال مەدرید دووەم بۆند رادەگەینێت

16/03/2019 - 11:32 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

ماڵپەرێكی ئیسپانی بڵاوی كردەوە ، یانەی ریال مەدرید دەیەوێت لەكۆتایی ئەم مانگە بەفەرمی بۆندێكی نوێ رابگەینێت و بیكاتە دووەم بۆندی ئەم زستانە".

ماڵپەری دیفینسا سانترالی ئیسپانی روونی كردەوە : " یانەی ریال مەدرید بەشێوەیەكی نیمچە فەرمی گەیشتۆتە رێككەوتن لەگەڵ ئەدین هازاردی بەلجیكی و ئەستێرەی یانەی چێڵسی و دەیەوێت بگوازێتەوە بێرنابیۆ".

سەرچاوەكە دەڵێت : " كۆتایی هەفتەی رابردوو ، یانەی ریال مەدرید بۆندی میلیتاوی بەرگریكاری پۆرتۆی یەكلایی كردەوە ، دەیەوێت لەكۆتایی ئەم مانگە بەفەرمی هازارد بكاتە مەدریدی بۆ ئەوەی لیستەكەی زێدان تەواو بكات كە چەند ئەستێرەیەكی دیكەش لەخۆ دەگرێت".