چێڵسی بۆندێكی فەرمی ریال مەدریدی رەتكردەوە

19/03/2019 - 09:31 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

كەناڵێكی ئیسپانی بڵاوی كردەوە ، یانەی چێڵسی بۆندێكی فەرمی یانەی ریال مەدریدی رەتكردەوە كە بۆ یاریزانێكی بەلجیكی ئاراستەی كرابوو".

كەناڵی (لا سێكستا)ـی ئیسپانی رایگەیاند : " یانەی چێڵسی رازی نەبوو بەو بۆندەی یانەی ریال مەدرید كە داوای هازاردی كردووە ، بۆندەكەیشی بێ چاككردن رەتكردەوە".

كەناڵەكە دەڵێت : " ریال مەدرید ئامادەبوو بڕی (82) ملیۆن یۆرۆ بداتە چێڵسی تا هازارد بگوازێتەوە بێرنابیۆ ، بەڵام یانەی بلوز بە بۆندەكە رازی نەبووە و رەتیكردۆتەوە".