چاڤی : مێسی باشترین یاریزانە لەمێژوودا

19/03/2019 - 09:52 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و ئەستێرەی یانەی سەددی قەتەری باس لە لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و هاورێی پێشووی خۆی دەكات و بەباشترین یاریزانی دەزانێت".

چاڤی لە لێدوانێكیدا كە تۆڕی هەواڵی سكای سپۆرتس بڵاوی كرد‌وتەوە دەڵێت : " هەموو رۆژێك خۆی دەردەخات ئەو باشترینە ، مێسی جێگای باوەركردن نییە".

دەشڵێت : " مێسی باشترین یاریزانی جیهانە لەمێژوودا ، ئەو باشترینی ئێستایە و باشترینی مێژووە ، هەمیشە ئەوە دووپات دەكاتەوە".

ئەم لێدوانەی چاڤی دوای هاتریكەكەی مێسی هات بەرامبەر یانەی ریال بیتیس كە توانیان جیاوازی خاڵەكانیان لەگەڵ نزیكترین ركابەریان بەرزبكەنەوە بۆ (10) خاڵ".