ڤاران بریارێكی چاوەرواننەكراو دەدات

19/03/2019 - 10:00 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

رۆژنامەیەكی ئینگلیزی بڵاوی كردەوە ، رافائێل ڤارانی فەرەنسی و بەرگریكاری یانەی ریال مەدرید بریارێكی چاوەرواننەكراو دەدات".

رۆژنامەی میترۆی بەریتانی بڵاوی كردەوە ، رافائێل ڤاران بریاریداوە دوای (8) ساڵ یاریكردن لە ریزەكانی مێرنگی یاریگای بێرنابیۆ بەجێبهێڵێت و لە ئیسپانیا بچێتە دەرەوە".

سەرچاوەكە دەڵێت : " ڤاران بە بۆندەكەی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی رازی بووە كە ئاراستەی كراوە و دەیەوێت وەرزی داهاتوو لە پرۆژەی سۆلشكایەر بێت كە دەیەوێت تیپێكی تۆكمە بۆ بردنەوەی پرێمەرلیگ دروست بكات".