بەرشلۆنە بەفەرمی هێرشبەرێكی گواستەوە ریزەكانی

19/03/2019 - 10:02 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

رۆژنامەنوسێكی ئیسپانی بڵاوی كردەوە ، یانەی بەرشلۆنە بەفەرمی گەیشتۆتە رێككەوتن لەگەڵ ئەستێرەیەكی سڕبی كە لە یانەیەكی ئەڵمانی یاری دەكات".

جیرارد رۆمیرۆی رۆژنامەنووسی ئیسپانی لە لێدوانێكیدا بۆ ئێستگەی (RAC1)ـی ئیسپانی وتی : " لە هەفتەی رابردوو كۆبوونەوەیەكی گرنگ لەنێوان بەرپرسانی بەرشلۆنە و بریكاریكارەكانی یاریزان (یوڤیچ)ـی یاریزانی ئینتراخت فرانكفۆرت ئەنجامدرا".

رۆژنامەنووسەكە دەڵێت : " بەرشلۆنە رازی بووە بڕی (60) ملیۆن یۆرۆ بداتە یانەی ئینتراخت بۆ ئەوەی ئەستێرەكە كە دووەم گۆڵكاری خولی ئەڵمانییە بگوازێتەوە لالیگا".