ئەستێرەیەكی پێشووی بەرشلۆنە : زێدان پێویستی بەم یاریزانانە هەیە

19/03/2019 - 11:29 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

ئەستێرەیەكی پێشووی یانەی بەرشلۆنە لە دیمانەیەكی تەلەفزیۆنی رایدەگەینێت زێنەدین زێدانی فەرەنسی و راهێنەری ریال مەدرید پێویستی بە (3) یاریزانی ئەستێرە هەیە بۆ ئەوەی بتوانێت تیپەكەی راست بكاتەوە".

فرانچیسكۆ خۆزێ كاراسكۆی یاریزانی پێشووی بەرشلۆنە لە دیمانەیەكی لەگەڵ بەرنامەی ئێلچیرینیگتۆی ئیسپانی دەڵێت : " هەرچەندە پێم وایە وەرزی داهاتوو زێدان پشت بە ڤینیسیۆس دەبەستێت بەڵام هێشتا راهێنەرەكە پێویستی بە سێ یاریزانی دیكە هەیە".

كاراسكۆ دەڵێت : " زێدان بەهەمان پێكهاتەی وەرزی رابردوو یاری ناكات ، بەڵكو سێ یاریزانی دەوێت ، یەكێك لەوانە پێم وایە هازاردە ، بۆ دوو یاریزانەكەی دیكەش دەبێت لەهێڵەكانی بەرگری و ناوەراست بن".