هاندەرانی ریال مەدرید داوای رۆیشتنی ئەم یاریزانانە دەكەن

24/03/2019 - 08:51 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

رۆژنامەیەكی ئیسپانی راپرسییەكی ئەنجامداوە لەسەر مانەوە و رۆیشتنی چەند یاریزانێكی ریال مەدرید و هاندەران بە روونی داواكانی خۆیان لەرێگای ئەم رۆژنامەیە گەیاندە بەرپرسانی تیپەكەیان".

رۆژنامەی بێرنابیۆی ئیسپانی لەئەژماری فەرمی خۆی لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت راپرسییەكی ئەنجامداوە و پرسیاریكردووە ، پێت باشە لە وەرزی نوێ كێ ببێتە قوربانی چاكبوونەوەی ریال مەدرید؟

وەك لە ئەنجامەكان هاتووە ، گاریس بێل قوربانی یەكەمە و (89%)ـی هاندەران پێیان باشە گاریس بێل دووربخرێتەوە ، لەدوای ئەویش ناوی ئیسكۆ هات كە (55%)ـی هاندەران داوای رۆیشتنی دەكەن".

لەبارەی ناوی سێ یاریزانەكەی دیكەش ، هاندەران داوا دەكەن هەریەكە لە (لوكا زێدان و ماریانۆ دیاز و خیسۆس ڤاییخۆ) لە تیپەكە دووربخرێنەوە".