پێرێز بەڵێن بە زێدان دەدات رۆناڵدۆی نوێی بۆ بكرێت

24/03/2019 - 10:49 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

ماڵپەرێكی فەرەنسی بڵاوی كردەوە ، فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانەی ریال مەدرید بەڵێنی بە زێنەدین زێدان داوە كریستیانۆ رۆناڵدۆی نوێی بۆ بگوازێتەوە تیپەكەی".

ماڵپەری (le10sport)ـی فەرەنسی روونی كردۆتەوە : " یانەی ریال مەدرید دەیەوێت بەفەرمی بۆندێك پێشكەشی یانەی بەنفیكا بكات و (جواو فیلیكس)ـی تەمەن (19) ساڵان بگوازێتەوە بێرنابیۆ كە بە موجیزەكەی ئەوروپا ناسراوە".

ماڵپەرەكە دەڵێت : " سەرۆكی یانەی ریال مەدرید ناوی لەم یاریزانە ناوە كریستیانۆ رۆناڵدۆی نوێ ، بۆ ئەمەش بەڵێنی بە زێدان داوە لە هاوینی داهاتوو بۆند لەگەڵ ئەم یاریزانە واژۆ بكات".